رۆناڵدۆ په‌یامێك بۆ میسی ده‌نێرێت
به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له لایه‌ن لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆناوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی په‌یامێكی بۆ باشترین یاریزانی جیهان نارد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له میلانۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی سێریا ئه‌ی له وه‌رزی رابردوو وه‌رگرت و دوای رێوڕه‌سمه‌كه رۆژنامه‌ڤانان پرسیاریان لێ‌كرد، كه له وه‌ڵامی یه‌كێك له پرسیاره‌كاندا كریس په‌یامێكی بۆ مێسی نارد.
رۆژنامه‌ڤانێكی به‌رنامه‌ی ئێل چرینگیتۆی ئیسپانی، پرسیاری له رۆناڵدۆ كرد ئایا ركابه‌ری نێوان مێسی و كریستیانۆ كۆتاییهات؟ رۆناڵدۆش زۆر به‌خێرایی وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی "ئێستا ده‌ستپێده‌كات".
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵان، له قسه‌كانیدا په‌یامی ئه‌وه‌ی بۆ مێسی و بۆ هه‌موو جیهان نارد، كه هێشتا ئه‌و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سییه‌كان و بوونه‌وه به باشترین یاریزانی جیهان.
رۆناڵدۆ خاوه‌نی 5 باڵۆن دۆره و مێسیش 6 له‌و خه‌ڵاتانه‌ی بردووه‌ته‌وه.
|