شەممە - 17 مایس 2025 م
راپۆرت

مێژووی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا.... ئایا شاری میواندار هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەرئەنجامی دانوستانەکان هەیە؟

ئامادەکاری: سروە علی

لە ساڵی 2011 بۆ 2012 ، دانوستانەکانی نێوان ئێران و گروپی 5 + 1  لە ئیستەنبوڵ سەرەڕای چەند خولێک لە وتووێژەکان بە هۆی ناکۆکی لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم و هەڵگرتنی گەمارۆکان نەگەیشتنە ئەنجام.

لە ساڵی 2012 لەناو گرژییە ناوچەییەکان، بەغدا میوانداری دانوستانەکانی کرد کە لەو ماوەیەدا پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر ئاستی 20% و نیگەرانییەکانی زلهێزەکانی جیهان تاوتوێ کران. پاشان گفتوگۆکان گواسترایەوە بۆ مۆسکۆ.

لەساڵی 2021 لە دانوستانەکانی مۆسکۆدا نوێنەرانی گروپی 5+1 داوای داخستنی دامەزراوەی پیتاندنی فۆردۆ و وەستاندنی پیتاندنی 20%یان کرد، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک نەکرا.

لە ساڵی 2013 شاری ئەلماتی پایتەختی کازاخستان، وڵاتانی 5+1 پێشنیاری سووککردنی سزاکانیان کرد لە بەرامبەر ڕاگرتنی پیتاندنی 20%، بەڵام ئێران ئەم پێشنیارەی بە ناتەواوی زانی و دانوستانەکان بە بێ ئەنجام مانەوە.

لە ساڵی 2013 بۆ 214 بەر لە ڕێککەوتنی کۆتایی، عومان میوانداری دانوستانە نهێنییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای کرد، بە نێوەندگیری سوڵتان قابوس. ئەم کۆبوونەوانە بووە هۆی ئەوەی کە دانوستانی فەرمیتر لە نێوان ئێران و گرووپی 5+1 ئەنجام بدرێت.

لە ساڵی 2013 لە نیویۆرک پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەممەد جەواد زەریف و جۆن کێری، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریکا، بۆ یەکەمجار لە دوای شۆڕشی 1979 بە ئاشکرا کۆبوونەوە.

دواتر لە ئاداری 2015 ئێران و گرووپی 1+5 لە لۆزان لەسەر بڕگە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی کۆتایی گەیشتنە لێکتێگەیشتنێکی سیاسی. ئەم تێگەیشتنە بنەمای یاسایی و تەکنیکی JCPOAی پێکهێنا.

دواتر لە مانگی تەمموزی 2015، ڕێککەوتنی گشتگیری قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان (CPTPPP) لە ڤیەنا واژۆ کرا. دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە لە ساڵی 2018، هەوڵەکانی بوژاندنەوەی ڕێککەوتنەکەش بە شێوەیەکی سەرەکی لەم شارەدا بەدواداچوون.

لە ساڵەکانی 2022 بۆ 2023 ، لەو ماوەیەدا کە ئێران و ئەمریکا دانوستانی ڕاستەوخۆیان ئەنجام نەدەدا، قەتەر وەک ناوبژیوانێک مامەڵەی دەکرد و دەقی دانوستانەکان لە نێوان هەردوولا لە ڕێگەی نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپاوە ئاڵوگۆڕ دەکرا.

ئەمرۆش لە ساڵی 2025 جارێتر ئێران و ئەمریکا بۆ دانووستان لە شاری مەسقەت پایتەختی عوممان کۆبوونەوەتەوە.

ئایا شاری میواندار هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەرئەنجامی دانوستانەکان هەیە؟

پێداچوونەوەیەک بە شارەکانی میوانداری دانوستانە ئەتۆمیەکانی ئێران نیشان دەدات کە ڕێبازی دیپلۆماسی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لەگەڵ چەندین هەوراز و نشێودا بووە. هەرکام لەو شارانە هێمای قۆناغێکی دیاریکراون لە پرۆسەی ئاڵۆزی کارلێکەکانی ئێران لەگەڵ زلهێزە جیهانییەکان؛ هەندێک جار بە ڕێککەوتنی کاتی، هەندێک جار بە چەقبەستوویی و هەندێک جار تەنها بە هەوڵدان بۆ پاراستنی هێڵەکانی پەیوەندی. لە تارانەوە تا مەسقەت، ڕۆڵی خانەخوێ لە داڕشتنی کەشوهەوای دانوستان کەم تا زۆر کاریگەر بووە، بەڵام چارەنووسی کۆتایی ڕێککەوتنەکان زیاتر لە هەموو شتێک پەیوەست بووە بە پێشهاتە جیۆپۆلەتیکیەکان و ئیرادەی سیاسی لایەنەکان.


2025-04-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.