| لە دەنگدانی تایبەتدا لەسەدا 19%ی دەنگەکان پوچەڵبوون
                              نها نیوز - راپۆرت
 لە دەنگدانی تایبەتدا 26 هەزار و 644 دەنگی پوچەڵ لەکۆی 208 هەزار و 521 كەس کە دەنگی داوە لەهەر چوار بازنەکەدا بونیان هەبووە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر بەرێژە ئەم ژمارەیە لێکبدەینەوە 19% دەکات.
 
 دوێنێ هەینی لە چوار بازنەی کوردستان دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو
 
 دوێنێ هەینی بەرواری 18ی تشیرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر (07:00)ی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە کاتژمێر (06:00)ی ئێوارەش دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران و كۆمسیۆنیش ماوەكەی درێژنەكردەوە.
 
 بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و کۆتایی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دێت.
 
 لەهەر چوار بازنەکەی کوردستاندا لە %97 کەس دەنگی داوە
 
 بەپێی ئامارە بەدەستهاتووەکان لە بنکەکانی دەنگدانی هەر چوار بازنەکە و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە دەنگدانی تایبەتدا (215 هەزار و 960) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، کە رێژەی دەنگدان (97%) دەکات واتا (208 هەزار و 521) كەس دەنگی داوە، بەم شێوەیە:
 
 ـ بازنەی هەولێر: (89 هەزارو 791) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (97%) دەنگی داوە واتا (87 هەزارو 513) كەس.
 ـ بازنەی سلێمانی: (78 هەزارو 661) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (97%) دەنگی داوە واتا (76 هەزارو 501) كەس.
 ـ بازنەی دهۆك: (40 هەزارو 956) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (98%) دەنگی داوە واتا (40 هەزارو 206) كەس.
 ـ بازنەی هەڵەبجە: (952) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (96%) دەنگی داوە واتا (917) كەس.
 
 کۆی دەنگی پوچەڵ لەچوار بازنەکەدا زیاتر لە 26 هەزار دەنگە
 
 لە دەنگدانی تایبەتدا 215 هەزار و 960 كەس مافی دەنگدانی هەبوو، ئەوە تائێستا لەبەر دەستدایە 165 هەزار و 368دەنگە، دەنگی دروست 138 هەزار و 724 دەنگە، دەنگی پوچەڵیش 26 هەزار و 644 دەنگە، كۆی هەردووكیان دەكاتە 19%.
 
 دەنگی لیستەكان لە بازنەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:
 ـ پارتی دیموكراتی كوردستان: (64،585) دەنگ بەرێژەی  (39%)
 ـ یەكێتی نیشتمانی كوردستان (39،823) دەنگ بەرێژەی  (24%)
 ـ نەوەی نوێ: ( 9034) دەنگ بەرێژەی  (6%)
 ـ یەكگرتوو: (2384) دەنگ بەرێژەی  (1%)
 ـ هەڵوێست: (2037) دەنگ بەرێژەی  (1%)
 ـ كۆمەڵ: (1979) دەنگ بەرێژەی  (1%)
 ـ بەرەی گەل: (1869) دەنگ بەرێژەی  (1%)
 ـ گۆڕان: (450) دەنگ بەرێژەی  (0.3%)
 
 لەبازنەی هەولێر بەرێژەی %13 دەنگی پوچەڵ هەبووە
 
 بازنەی هەولێر:
 لە بازنەی هەولێر 89 هەزار و 791 كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا 97% دەنگی داوە واتا 87 هەزار و 513 كەس.
 
 لەكۆی دەنگی جیاكراوەی (62 هەزارو 285) دەنگ.
 دەنگی دروست: (54,094) دەنگ
 دەنگی پوچەڵ: (8،191) دەنگ بەڕێژەی  (13%)
 ـ پارتی دیموكراتی كوردستان: 37،595 دەنگ
 ـ یەکێتی نیشتمانی كوردستان: 4،486 دەنگ
 ـ نەوەی نوێ: 3،113 دەنگ
 ـ کۆمەڵی دادگەری: 622 دەنگ
 ـ هەڵوێستی نیشتمانی: 507 دەنگ
 ـ یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان: 476 دەنگ
 ـ بەرەی گەل: 406 دەنگ
 ـ هاوپەیمانی کوردستان: 136 دەنگ
 
 لەبازنەی سلێمانی بەرێژەی %23 دەنگی پوچەڵ هەبووە
 
 پارێزگای سلێمانی:
 لەبازنەی سلێمانی (78 هەزار و 661) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (97%) دەنگی داوە واتا (76 هەزارو 501) كەس.
 
 لەكۆی دەنگی جیاكراوەی (71 هەزار و 745) دەنگ
 دەنگی دروست: (55،645) دەنگ
 دەنگی پوچەڵ: (16،100) دەنگ بەڕێژەی  (23%)
 
 ـ یەکێتی نیشتمانی كوردستان: 33،681 دەنگ
 ـ نەوەی نوێ: 4،825 دەنگ
 ـ پارتی دیموكراتی كوردستان: 3،897 دەنگ
 ـ بەرەی گەل: 1،415 دەنگ
 ـ هەڵوێستی نیشتمانی: 1،314 دەنگ
 ـ کۆمەڵی دادگەری: 1،250 دەنگ
 ـ یەکگرتووی ئیسلامی: 932 دەنگ
 ـ هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 532
 ـ بزووتنەوەی گۆڕان: 438 دەنگ
 ـ لیستی سەردەم: 241 دەنگ
 
 لەبازنەی دهۆک بەرێژەی %9 دەنگی پوچەڵ هەبووە
 
 پارێزگای دهۆک:
 لە بازنەی دهۆك (40 هەزار و 956) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (98%) دەنگی داوە واتا (40 هەزار و 206) كەس.
 
 لە كۆی دەنگی جیاكراوەی (31 هەزارو 338) دەنگ
 دەنگی دروست: (28،985) دەنگ
 دەنگی پوچەڵ: (2،353) دەنگ بەڕێژەی (٪٩)
 
 ـ پارتی دیموكراتی كوردستان: 23،093 دەنگ
 ـ نەوەی نوێ: 1،096 دەنگ
 ـ یەکێتی نیشتمانی كوردستان: 1،656 دەنگ
 ـ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 940 دەنگ
 ـ هەڵوێست: 216 دەنگ
 ـ کۆمەڵی دادگەری کوردستان: 107 دەنگ
 ـ بزووتنەوەی گۆڕان: 12 دەنگ
 ـ هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 45 دەنگ
 
 لەبازنەی هەڵەبجە دەنگی پوچەڵ نەبووە
 
 بازنەی هەڵەبجە:
 لە بازنەی هەڵەبجە (952) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لە دەنگدانی تایبەتدا (96%) دەنگی داوە واتا (917) كەس.
 
 ئەوەی تائێستا زانراوە:
 ـ یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 509
 ـ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 35 دەنگ
 ـ نەوەی نوێ: 28 دەنگ
 ـ كۆمەڵی دادگەری: 20 دەنگ
 ـ پارتی دیموكراتی كوردستان: 12 دەنگ
 ـ رەوتی هەڵوێست: 10 دەنگ
 ـ بەرەی گەل: 6 دەنگ
 ئامادەکردنی/ ئیمان زەندی |