راپۆرت

ئایا كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت؟

ئاژانسی نها...

دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و دیاریكردنی 7ی 12ی 2019 وه‌ك رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، له‌ ئێستادا بێ ده‌نگه‌یه‌ك له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌دیده‌كرێت.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌یان دیاریكرد و بڕیاریاندا كه‌ پێش سه‌ری ساڵی تازه‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی ببه‌سترێت به‌ مه‌رجێك هیچ شتێك نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

ئایا خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و دۆخی رۆژئاوا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌؟

له‌ ئێستادا كه‌ 43  رۆژ بۆ ئه‌و واده‌یه‌ ماوه‌ كه‌ بڕیاره‌ كۆنگره‌ له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجام بدرێت، دوو رووداوی گرنگیش روویانداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان دۆخی رۆژئاوای كوردستانه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ جێگری مه‌ڵبه‌ندی راپه‌ڕینی یه‌كێتی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ به‌رده‌وامن.

قادر ره‌زگه‌یی كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی و جێگری مه‌ڵبه‌ندی راپه‌ڕینی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێناچێت ئه‌و رووداوانه‌ كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ و بڕیاری كۆتاییش لای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای وت، كۆنگره‌ له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ بۆی دیاریی كراوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتیكدایه‌، ته‌نها 43 رۆژ بۆ ئه‌و واده‌یه‌ ماوه‌ كه‌ بڕیاره‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی تێدا ئه‌نجام بدرێت
2019-10-24
زیاتر...
123
Copyright © All rights reserved.