ئاژانسی نها.. راپۆڕت
زیاتر لە سێ ساڵ بەسەر رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕاندا تێدەپەڕێت، ئەو رێککەوتنە نەک هەر جێبەجێ نەکرا بەڵکو تا ئێستاش سەرجەم بڕگە و خاڵەکانی رێککەوتنەکە فەرامۆشکرا و هیچ کارێکی پێنەکرا.
بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان یەکتر تۆمەتباردەکەن لەسەر جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکەی نێوانیان، بەشێکیان دەڵێن دوای کۆچی دوایی جەڵال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا رێککەوتنەکەش لە گۆڕنرا و هیچ کارێکی پێنەکرا.
ئاژانسی نها لەو راپۆرتەدا رێگرییەکانی جێبەجێنەکردنی ئەو رێککەوتنەی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەخاتەڕوو.
لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ رێککەوتنێکی گرنگ لە نێوان یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕاندا واژۆکرا کە رهشنوسی رێککهوتنهکه له 11 بهش و 25 مادده پێکهاتبوو، تێیدا ههردوولا تێڕوانینی هاوبهشی خۆیان خستبووروو دهربارهی پرسهکانی تایبهت بهحزب، ناوخۆی ههرێمی کوردستان، عێراق و ناوچهکه لهرووه سیاسی و ئابورییهکانهوه.
لە کاتی واژۆکردنی رەشنوسی رێککەوتنەکە وەفدەکەی یەکێتی پێکهاتبووو لە کۆسرەت رەسوڵ، د.بەرهەم ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد حاکم قادر، فەرید ئەسەسەرد، رەفعەت عەبدوڵا، لەتیف شێخ عومەر، دلێری سەید مەجید، عیماد ئەحمەد، جەعفەر شێخ مستەفا، بەرزانی ئەحمەد کوردە.
هەروەها وەفدەکەی گۆڕان پێکهاتبوو لە نەوشیروان مستەفا، یوسف محەمەد، ئارام شێخ محەمەد، قادری حاجی عەلی، مستەفا سەید قادر، عوسمانی حاجی مەحمود، محەمەد تۆفیق رەحیم، هۆشیار عەبدوڵا.
ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بریتیبوو لە بهپێویستی ئامادهکردنی دهستورێکی دیموکراتیانه و سهربهخۆیی دادگاکان و بە دامهزراوهیکردنی هێزهکانی پێشمهرگه و پهیوهندیهکانی دهرهوه و پرسی نهوت.
رێککەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەو کابینەیەی حکومەت هێندەی دیکە ناکۆکییەکانی یەکێتی و گۆڕانی قوڵکردەوە و جاریکی دیکە ریککەوتنەکەی نێوانیان بەرەو ئاقارێکی نادیار رۆیشت.
ئەیهان محەمەد ئەندامی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزتنەوەی گۆڕان لەبارەی رێککەوتنەکەی نێوان یەکیتی و گۆڕان بە ئاژانسی نهای راگەیاند، تا ئێستا یەکێتی دەستپێشخەری نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە و بگرە هەندێک جار رێگریی کردووە لە جێبەجێکردنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کردارانەی ئەو دواییەی بەشێک لە سەرکردەکانی وەک تەقەکردن لە گردەکە وایکرد رێککەوتنەکەی بەتەواوی فەرامۆشبکرێت، بۆیە ئەوە یەکێتی نیشتمانییە بەربەستە لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە نەک بزوتنەوەی گۆڕان.
هاوکات، وەستا رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، ئامانجی ئێمە لەو رێککەوتنە جێبەجێکردنی رەشنوسەکەی بوو، ئێمە بەردەوام داوای جێبەجێکردنی ریککەوتنەکمان کردووە و پەیوەندیشمان بە برادەرانی گۆڕانەوە کردووە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێکیان نەبووە.
رۆژی ١٧ی ئایاری ٢٠١٦ بە سەرپەرتی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا رێککەوتنیکی گرنگ لە نێوان یەکیتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕندا بە ناوی ریککەوتنی دەباشان واژۆکرا، بەڵام تا ئێستا هیچ خاڵیک لە رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە و کاری پێنەکراوە و تا ئێستاش چارەنوسی رێککەوتکە دیار نییە.