ئاژانسی نها: ژووری هه‌واڵ
له‌م دیمانه‌یه‌دا، زوبێر عوسمان، جێگری سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت "پارتی په‌له‌قاژه‌یه‌تی و ترسی له‌وه‌یه یه‌كێتی ببێته براوه‌ی یه‌كه‌م". ده‌شڵێت "پێچه‌وانه‌ی رێنمایی و قسه‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆیان كه په‌لاماری یه‌كێتی ده‌ده‌ن، ئه‌وه ئۆتۆماتیكی دژایه‌تی قسه‌كانی كاك مه‌سعود بارزانییه نه‌ك یه‌كێتی".
ئاژانسی نها: خوێندنه‌وه‌ت بۆ جۆری بانگه‌شه‌ی پارتی چییه؟ به‌تایبه‌تی كه هه‌ندێكیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كێتی؟
زوبێر عوسمان: كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، له‌یه‌كه‌م رۆژی راگه‌یاندنی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی وتی: ئێمه په‌لاماری كه‌س ناده‌ین و به شێوه‌ی هێمنانه بانگه‌شه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا كه فازڵ میرانی و هێمن میرانی په‌لاماری یه‌كێتی ده‌ده‌ن، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی رێنمایی و قسه‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆیانه و ئۆتۆماتیكی دژایه‌تی كردنی قسه‌كانی كاك مه‌سعود بارزانییه نه‌ك یه‌كێتی.
ئاژانسی نها: ئه‌و دژایه‌تی و هێرشكردنه‌ی پارتی بۆ سه‌ر یه‌كێتی له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و ئامانجه‌كه چییه؟
زوبێر عوسمان: پارتی گه‌یشتووه‌ته په‌له‌قاژه و ترسێكی زۆری لێنیشتووه كه یه‌كێتی ده‌نگی زۆر بێنێت و ببێته حزبی یه‌كه‌م وبراوه‌ی یه‌كه‌م. مژده‌ش ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان كه به‌منزیكانه ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن لێده‌ده‌ن، بۆیه پارتی ئاوا به‌قسه‌ی ناڕه‌واو بێ بنه‌ما په‌لامارمان ده‌ده‌ن.
ئاژانسی نها: وه‌ك خۆت ئاماژه‌ت پێدا، سه‌رۆكی پارتی داوای بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام ده‌كات و به‌رپرسه‌كانیشی به‌و زمانه توند و زبره ده‌دوێن، ئه‌مه چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟
زوبێر عوسمان: ئه‌وه دووفاقییه بۆ پارتی كه باسی یه‌كێتی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه و پرۆژه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌به‌غدا، كه‌چی له‌هه‌رێم قسه‌ی پێچه‌وانه‌وه‌و بێ بنه‌ما داده‌تاشن بۆ یه‌كێتی".
ئاژانسی نها: سكرتێری پارتی ده‌ڵێت: 31ی ئاب له‌پێناو نیشتمان بوو، به‌ڵام 16ی ئۆكتۆبه‌ر فرۆشتنی خاكی نیشتمان بوو، رای ئێوه له‌وباره‌وه چییه؟
زوبێر عوسمان: خیانه‌تی 31ی ئاب زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ روداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، چونكه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی له16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوك و خهڵكهكهییمان پاراست و نه‌مانهێشت عه‌فرین و كوبانێ و شنگالێكی دیكه دروستببێت.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پلانێكی هه‌رێمی و ناوخۆیی بوو كه‌ده‌یانویست سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌ناو بچن، بۆیه یه‌كێتی زۆر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كرد.
به‌ڵام 31 ئاب خیانه‌تێكی نیشتیمانیه، چونكه پارتی له 31ی ئاب ده‌بابه‌ی ئه‌و دوژمنه‌ی هێنایه‌وه سه‌ر كوردستان كه 8 هه‌زار بارزانی و 182 هه‌زار هاوڵاتی كوردی ئهنفالكردو 5 هه‌زاری خه‌ڵكی سیڤیلی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد.
ئاژانسی نها: دوا په‌یامت چییه؟
زوبێر عوسمان: ئێمه ته‌نیا باسی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی و كاروپرۆژهكانی كاك قوباد ده‌كه‌ین كه له‌حكومه‌تدا جێبه‌جێی كردوون، بۆیه ئیمه نامانه‌وێ بچینه شه‌ڕی راگه‌یاندنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی په‌لامار بدات ئێمه‌ش به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.