رێگا چارەی نەفەوتانی مووچەی 2 مانگی هەرێم ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداری لەبارەی مووچەکانی مانگی 11 و 12 دەدات و دەڵێت “دەبێت زوو ئەمە بکرێت ئەگەر نا دوو مووچە دەفەوتێت.”
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق, ئاشکرای کرد، من دوو مانگە هۆشداری ئەوەم داوە ئەگەر ئاگامان لە خۆمان نەبێت دوو مووچە دەفەوتێت، هەرچەندە هەرێم جووڵەیەكی باشی كرد، بەڵام نیەتی بەغدا ئەوەبوو ئەو دوو مووچەیە نەدات.
وتیشی، “لەگەڵ مووچەی مانگی 12ی عێراق، مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم خەرج دەكەن.
سەبارەت بەوەی ئەو دوو مووچە بكەوێتە ساڵی داهاتوو، د. فازڵ نەبی وتی، دەبێت لە ئێستاوە فەرمانی خەرج كردنی بدرێت و بكرێتە ئەمانات و ڕێگەی دووەم ئەوەیە حكومەتی هەرێم كاتێك دانووستان دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بڕگەیەك زیاد بكات بۆ بودجەی ساڵی 2026، كە تیایدا بە یاسا بچەسپێت ئەو دوو مووچەیە بدرێت بە خەڵكی هەرێم”.
|