ئابوری

شارەزایەکی ئابووری داتایەکی مەترسیدار دەخاتە روو

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی ئابووری زانیاری نوێ لەسەر داهاتی عیراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت " ماوەیەکی زۆرە عیراق لە 90% پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و زۆربەی داهاتیش بۆ مووچە بەکار دەهێنرێت"

حەیدەر شێخ، شارەزای ئابووری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا  سەبارەت بە بڕی ئەو داهاتەی بۆ مووچە دیاریکراوە لە عیراق  رایگەیاند، داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق لە 10 مانگی ڕابردوودا، 89 ترلیۆن دینار بووە، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ 105 ترلیۆن دینار بەرزبێتەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتی نانەوتی تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 13 ترلیۆن دینارونزیکەی 80 ترلیۆن دینار لە کۆی داهاتی ساڵانە بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی خەرج دەکرێت، لە کاتێکدا ئەوەی دەمێنێتەوە دەچێتە سەر خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەت.

ئەو پسپۆڕەی ئابووری باسی لەوەشکرد، کورتهێنانی دارایی بە 30 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە وهۆکارەکەی قەبارەی خەرجییەکانی ئێستا و بێتوانایی حکوومەتە لە خەرجکردنی شایستەکانی ژمارەیەک وەزارەت، دیارترینیان وەزارەتی تەندروستیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە تاوەکوو ئێستا خشتەی بودجە پەسەند نەکراوە."

ماوەیەکی زۆرە عیراق لە 90% پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، ئەمەش وایکردووە لەکاتی دابەزینی نرخی نەوت دارایی وڵات ڕووبەڕووی کێشە بێتەوە.

 
52 خولەک پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.