مووچەی مانگی 9 یەکلایی دەبێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سبەی یەکشەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان و چارەنووسی مووچەی تەواوی مانگەکانی ئەمساڵ.
شەممە 1ی تشرینی دوەم فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند کە سبەی یەکشەممە، لەگەڵ سوودانی کۆ دەبێتەوە، وتیشی" داوای لێدەکەم لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرسی مووچەی مانگی نۆ بخرێتە بەر باس و بڕیاری خەرجکردنی بدرێت، بەجۆرێک کە بتوانرێت پارەکە پێش هەڵبژاردن خەرج بکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر جەمال کۆچەر ئەندام پەرلەمانی عێراق تایبەت بە نهای راگەیاند کە ناردنی مووچە پەیوەستە بە ناردنی پارەی داهاتی ناوخۆ بەبێ دەستاودەستکردن، بەپێچەوانەوە زەحمەتە بەغدا پێش هەڵبژکاردن مووچەیەکی دیکە بنێرێت.
|