ئابوری

بەفەرمی وادەی دەستپێکردنەوەی نەوت راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە كاتژمێر 06:00ی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

د. ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێکدا وتی "بە هیوام ئەم ڕێکەوتنامە سێ قۆڵییە ببێتە مایەی سەقامگیریی لە خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم و، کۆتایی هاتنی نەهامەتی و چاوەڕوانیی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ وەرگرتنی شایستەکانی خۆیان لە کاتی خۆی، کە دەبوو هەر لە سەرەتاوە مووچە بەدوور بێت لەم ناکۆکیانە".

ئاشکراشیکرد "وابڕیارە کاتژمێری  06:00ـی سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 27ـی ئەیلولی 2025 نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای بۆری نەوتی هەرێم - جەیهان وجارێکی دیکە بگاتەوە بازاڕی جیهانیی و لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بە بازاڕ بکرێت و داهاتەکەی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵیی بەغدا". 

هەر بەوتەی ئامانج رەحیم "سەرەڕای پێدانی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، بەم جۆرەش هەرێم بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گەنجینەی فیدڕاڵیی عێراق و جارێکی دیکە لە بوودجەی گشتی عێراقەوە تەرخان دەکرێتەوە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم".
2025-09-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.