ئابوری

تمەنی ئێرانی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد

نها نیوز - هەواڵەکان

بەهای تمەنی ئێرانی جارێکیتر بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزینی تۆمارکرد و ئێستا هەر 100 دۆلار بەرانبەر 10 ملیۆن و 760 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینەکە هاوکاتە لەگەڵ فشاری سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و چاوەڕوانییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە.

لە سەرەتای ئەمساڵ، بەهای 100 دۆلار بەرانبەر حەوت ملیۆن و 600 هەزار تمەن بوو لە ناوخۆی ئێران. بەڵام لە ماوەی نزیکەی 10 مانگدا، تمەن بەهای زیاتری لەدەستداوە و بۆ هەر 100 دۆلارێک سێ ملیۆن و 160 هەزار تمەنی لەدەستداوە.

 
2025-09-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.