ئابوری

وەزارەتی داریی عێراق داواکارییەکانی لە هەرێم ئاشکرا کرد

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق چەندین داواکاریی سەرەکی لەبارەی داهاتەوە لە هەرێم هەیە و لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت" دەبێ50%ی باجی سیادی بگەڕێندرێتەوە بۆ بەغداد".

وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێکدا دەڵێت، "لە ساڵی 2016 بەهۆی بارودۆخی داراییەوە دەسەڵاتی پارێزگا و فەرمانگەکان زیادکراوە بۆ دەستکاریکردنی بڕی رەسمی وەرگیراو لەپێناو زیاترکردنی داهاتەکانیان." بۆ نموونە، وەزارەتەکانی (تەندروستی، داد، ناوخۆ، سەنتەری دارایی ژمێریاری، پلاندانان، لێپرسینەوە و دادپەروەری و ئەنجوومەنی دەوڵەت)، ئەمانەش "سیادین، وە هەرێمی کوردستانیش سوودمەند بووە، بۆیە دەبێت لە پاش دەرکردنی پشکی خۆی، بەشەکەی دیکە بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی گشتیی فیدراڵی."

وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت،سەرجەم فەرمانگەکانی دەوڵەت باجی دەرامەتیان هەیە بەگوێرەی یاسای باجی دەرامەت یاخود خەرجی گەڕاوەی مووچە، کە ئەمانەش سەرجەمیان دەبنە داهات بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت."

سەبارەت بە داهاتی دەروازە سنوورییەکانیش دەڵێت، "بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی دەوڵەت و بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی ساڵانە, 50%ی ئەو داهاتە بۆ ئەو پارێزگایانە دەبێت کە دەروازەکانیان تیادایە، پاش ئەوەی لەلایەن دەستەی گشتیی گومرگەوە لە بڕی ئەو داهاتە ئاگاداریان دەکەنەوە و ئەوانیش بەهای 50%ی ئەو داهاتە دەخەنەوە بودجەی ئەو پارێزگایە." بەڵام بەغداد دەڵێت، "هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ئەو داهاتانەیان رادەست بکات و هیچ زانیارییەکان لەوبارەیەوە لەبەردەستدا نییە."

 

 

2025-09-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.