ئابوری

لەبەغداوە دڵنیایی لە ناردنی مووچەی مانگی 4 درا

نها نیوز – هەواڵەکان

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، هیچ کێشیەک دروست نەبووە لە لیستەکەدا، چاوەڕوانینن "تەتقیق" تەواو بکرێت مووچەی مانگی چواری هەرێم رەوانە بکرێت.

رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "لە مووچەی ئەم مانگەدا تەنیا گۆڕانکاری لە زیادکردنی ئەو ناوانە کراوە کە خانەنشنین بوون، ئەگینا هەمان لیستی مانگی سێیە".

رونیشیکردەوە "هیچ کێشیەک دروست نەبووە لە لیستەکەدا، چاوەڕوانین پێداچونەوەی لیستەکە "تەتقیق" تەواو بکرێت و مووچەی مانگی چواری هەرێم رەوانە بکرێت".

رێباز حەملان زیاتری ئاشکراکرد و، وتی "وەفدی تەکنیکی و ئابووری هەرێم بۆ لیستەکە لەبەغدان و رۆژانە سەردانی وەزارەتی عێراق دەکەن و لەگەڵ ئیدارەی موازەنە لەسەر خەتن".

وتیشی "بەغداش هەر پرسیارێکی هەبێت لە لیستەکە وەفدەکە لەوێن و وەڵامیان دەدەنەوە".

هەر لەبارەی لسیتی مانگی چوارەوە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت "بەغدا لەماوەی سێ مانگی ئەمساڵ هەر داواکارییەکی هەبووبێت جێبەجێکراوە، بەغدا لەرووی تەکنیکیەوە هیچ خاڵێکی نییە لەهەرێمی داوا بکات".

سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیش، ناوبراو ئاشکرایکرد "لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و ئەو کۆمپانیایانەیە کە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن، لەهەرێم هەندێک داواکارییان هەبووە، بەڵام بەردەوام لە گفتوگۆدان و بەرەوپێشچوونی باش هەیە  و زۆر نزیکە دەستپێبکاتەوە".
 
جەختیکردەوە "کۆمپانیاکان داوای زەمانەتی شایستە داراییەکانی خۆیان دەکەن، چونکە دەچێتە لای بەغدا و ئەوان دابینی دەکەن".

پەیوەست بە 100 هەزار مینحەکەشەوە، رێباز حەملان ئاماژەی بەوەکرد "داوا کراوە کە بەغدا ئەوە بگەڕێنێتەوە و پەیمانیشیان داوە بیگەڕێننەوە، بەڵام دەکەوێتە دەست ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری لەسەر بدات".
 
2025-04-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.