ئابوری

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی "ڕەشبینانە"ی بۆ ئابووری عێراق بڵاوکردەوە

نها نیوز- هەواڵەکان

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی "ڕەشبینانە"ی بۆ ئابووری جیهانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، ئەمەش بەهۆی شەڕی بازرگانی جیهانییەوە. ئەمساڵ عێراق دەبێتە وڵاتێک کە زۆرترین ئابووریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستدا کەمبووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی, گەشەی ئابووری جیهانی ئەمساڵ بە ڕێژەی 2.8% دەبێت، کە پێشبینی کەمترە لە پێشبینییەکانی پێشووی مانگی یەکی ساڵی 2025 کە 3.6% بووە. لە خراپترین سیناریۆدا پێشبینی دەکرا گەشەی جیهانی بۆ 3.2% دابەزێت، بەڵام باجەکانی ترەمپ وایکردووە پێشبینییەکانی گەشەکردن بۆ 2.8% دابەزێت.

سەبارەت بە عێراق پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. لە کاتێکدا پێشبینییەکانی پێشوو بۆ عێراق ئاماژەیان بە ڕێژەی گەشەی ئابووری لە ساڵی 2025دا بە ڕێژەی   4% کردووە، پێشبینییە نوێیەکە پێشبینی کەمبوونەوەی ئابووری عێراق دەکات بە ڕێژەی  1.5% بە بەراورد بە پێشبینییەکانی پێشوو زیاتر لە   5% دابەزینێکە.

بەگوێرەی داتاکان، عێراق ئەو وڵاتە دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست کە زۆرترین دابەزین و بچووکبوونەوەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت (-1.5%)، لە دوای ئەویش سودان دێت بە کەمبوونەوەی (-0.4%)، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت سەرجەم وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لەماوەی ئەمساڵدا شاهیدی گەشەسەندنی ئابووری بن.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات ئەمساڵ و داهاتوو هەموو هەرێمەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر بێت و هەڵاوسانی جیهانیش بەردەوام دەبێت لە دابەزین، هەرچەندە بە خێراییەکی خاوتر، هەڵاوسان بە ڕێژەی 0.1 خاڵ لەسەدا لە هەردوو ساڵدا پێداچوونەوەی بۆ سەرەوە کراوە. ئەم گرژییە بازرگانیانە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر بازرگانی جیهانی دەبێت، پێشبینی دەکرێت گەشەی بازرگانی جیهانی زیاتر لە نیوە دابەزێت، لە ساڵی ڕابردوو 3.8% بۆ 1.7% لەمساڵدا.

2025-04-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.