ئابوری

دڵنیایی لە مووچەی مووچەخۆران دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشبینی دەکات کە گەشەی ئابووری جیهان بەرزبێتەوە و بەوەش خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و ئەوەشی خستەڕوو کە سەرباری دابەزینی نرخی نەوت، بەڵام مووچە پارێزراوە.

رۆژی دووشەممە 21ی نیسانی 2025 موزهیر محەمەد، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند" پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووری جیهان زیاد بکات و هەر زیادبوونێکیش بە ڕێژەی 1٪ لە گەشەی ئابووری جیهاندا وا دەکات خواست لەسەر نەوت و غاز زیاد بێت".

ڕاشیگەیاند" سەرباری مەترسییەکان دەربارەی جەنگی ئابووری یاخود جەنگی زیاکردنی باجە گومرگییەکان و دەرکەوتنی کاریگەرییەکانیان، بەڵام هەرچۆنێک بێت دەبێت دواجار بە ڕێککەوتن کۆتایی دێت و بە خێرایی هاوسەنگی بۆ بازاڕەکان و ئابووری دەگێڕێتەوە."

سەبارەت بە دۆخی دارایی عێراقیش موزهیر محەمەد ڕایگەیاند" بودجە سێ ساڵاییەکەی عێراق لەسەر دوو بنەمای ئەوپەڕی زۆریی و ئەو پەڕی کەمیی دانراوە کە یەکەمیان 200 ترلیۆن و دووەمیشیان بە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە بە جۆرێک کە نرخی بەرمیلێک نەوت 70 دۆلار بێت، هەروەها کورتهێنانیش بە 64 ترلیۆن دینار مەزەندەکراوە".

ڕاوێژکارە داراییەکەی سوودانی ئەوەشی خستەڕوو کە بودجەی گشتی دەتوانێت هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک مووچەی فەرمانبەران و مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و پشتیوانی کشتوکاڵی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دابین بکات.


2025-04-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.