ئابوری

زانیاری نوێ لەبارەی موچەی مانگی چوارەوە راگەیێندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگدار لە دارایی هەرێمەوە لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە و ئەمڕۆ ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

میدیای پارتی لە زاری وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاویکردەوە: دوێنێ فەرمان کرا و هەموو لیستەکان نێردرانە گەنجینە بۆ پەسەندکردنی کۆتایی، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ هەمووی ئامادە بێت.

هاوکات یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری لە سلێمانی وتی: "لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستەمی (پەیرۆڵ) ئامادەیە و لە گەنجینەکانیش پەسەند کراوە و ڕەوانەی بەغداد دەکرێت"

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشدا"ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە، چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچە له لایەن تیمێکی تەکنیکی ڕەوانەی بەغداد بکرێن".

بە وتەی سەرچاوەکە، " وردبینیی لیستی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق پێویستی بە یەک دوو ڕۆژ هەیە، چونکە گۆڕانکارییەکی وەها لە لیستەکە و بڕی تەمویل نەکراوە و نزیکەی 955 ملیار بۆ ئەو مانگەش پێویسە".


2025-04-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.