عێراق دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگەی دەستیپێکرد و هەرێمیش تائێستا لیستی مووچەی نەناردووە
نها نیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کردووە و داوا لە یەکەکانی خەرجکردن دەکات، نوێنەری رێگەپێدراویان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی پارەدارکردنى مووچە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەکە دەستی کرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار و داوا لە یەکەکانی خەرجکردن دەکات لە وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان، نوێنەری رێگەپێدراویان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی پارەدارکردنى مووچە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکە جەخت لەسەر پابەندبوون بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو و تەواوکردنی سەرجەم رێکارە پێویستەکان دەکاتەوە.
دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە بەغدا لە کاتێکدایە، تائێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی ئەم مانگەی بۆ بەغدا نە ناردووە.
|