خانەنشینانی هەرێم لەبارەی 100 هەزاری دەرماڵەکەوە بۆ مانگی 4 هەواڵی ناخۆش گەیشت
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، بۆ مانگی 4 دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەڵامی نوسراوەکەی نەداوەتەوە تاوەکو 100 هەزاری دەرماڵەی خانەنشینیەکە خەرجبکرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی خەرجنەکردنی 100 هەزار دەرماڵەکەی خانەنشینانی هەرێم بۆ مانگی چوار بەمیدیاکانی وت "لەبارەی ئەو نوسراوەی کە داوامانکرد ئەو 100 هەزار دەرماڵەی خانەنشینیە بگەڕێندرێتەوە، نوسراوەکە لە مەکتەبی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە نێردراوە بۆ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام ئەوان هێشتا وەڵامییان نەداوینەتەوە".
وتیشی "هیچ وادەیەک نییە بۆ وەڵامدانەوەکە، بەڵام کاتی خۆی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران کە دراوە بۆ ئەو خانەنشینانەی عێراقە کە کەمتر لە ملیۆنێکیان هەیە واتە بڕیاری 2023ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خانەنشینانی عێراق خۆیانە، بەڵام بۆ هەرێم چاوەڕوانی وەڵامی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانین".
"بەڵام گەشبین نین کە وەڵام بدرێینەوە، چونکە بڕەکەی زۆرە پێناچێت عێراق دەستکاری ئەو بڕیارە بکات تاوەکو هەرێمیش بگرێتەوە". سۆران عومەر وای وت
|