ئابوری

هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێم راگەیێندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە کێشەی موچە چارەسەر کراوە و هەمووم مانگێک لە کاتی خۆیدا دێت.

رۆژی شەممە 19ی نیسانی 2025 بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند"چی دیکە هیچ کێشە لەسەر مووچە دروست نابێت، هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا دێت".

باسی لەوەشکرد"زۆر کێشە هەبوون و وردەکاریی بچووک هەبوون، ئەمە یەکەمجارە هەردوو حکومەت لەسەر یەک ئاست کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان؛ پەیوەندی هەردوو حکومەت باشە و پێموایە چیدیکە کێشە دروست نابێت".

ئەمە لە کاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت هەرێم لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی 4 ڕەوانەی بەغداد بکات.


5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.