هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە دەنێردرێت بۆ بەغدا
نها نیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم نوێترین زانیارى لەبارەى ئامادەکردنى لیستى مووچەى ئەم مانگە ئاشکرادەکات.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە بنێردرێت بۆ بەغدا، لەوێش وردبینی تێدادەکرێت.
|