رێباز حەملان لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئێستادا خاوێنە
نها نیوز-هەواڵەکان
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، ئێستا لیستی مووچەی مانگی چوار لە كاتی خۆیدا بۆ بەغداد دەنێردرێت دەشڵێت، "هیوادارم پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە لە كاتی خۆیدا بنێردرێت".
رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم هەموو پابەندییەكانی جێبەجێكردووە هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی دوو و سێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی مووچە هیچ گۆڕانگارییەكی بەسەردا نایەت، تەنها ئەو مووچەخۆرانەی خانەنشین دەبن لە لیستەكە دەردەكرێن.
بەوتەی ناوبراو، ئەگەر هیچ كێشەیەك دروست نەكرێت ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوامدەبێت و جگەلەوەش لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئێستادا خاوێنە.
|