کێشەی بەردەم لیستی مووچە نەماوە و دەنێردرێت بۆ بەغدا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا، هیچ كێشەیەك لە ناردنی مووچەی مانگی چوار نەماوە.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكدا بە میدیای پارتی دەڵێت "بابەتی وردبینی لە لیستی مووچەدا هیچ کێشەیەکی نییە و پێشبینی دەکەین لەم هەفتەیە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێتە وەزارەتی دارایی عێراق".
فارس داواش دەکات مامەڵەیەکی سیاسی لەگەڵ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان نەکرێت، بەڵکو وەک "هاوڵاتییانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت".
|