ئابوری

مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای بەغدا دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارای هەرێم لە ڕایگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ گەیشتینە رێككەوتن لە بارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانیی مەدەنی لە مانگی 7ـی 2024وە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە...

ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.

دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان لە ڕۆژی دوو شەممە ( 10ـی شوباتی 2025 ) لە شاری بەغداد، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ( 9 ) ساڵی ( 2014 ) ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن، بەجۆرێک ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی 2024 تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە. 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. 

10ـی شوباتی 2025

2025-02-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.