سودانى: ناردنی مووچە بۆ مانگەکانی داهاتوو بۆ کوردستان بەردەوام دەبێت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دڵناییدا و ئاشکرایکردووە، کێشە هونەرییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەرکراون و مانگە پارە دەنێردرێت.
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم گەیشتوون بەڕێککەوتن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستان.
بەوتەی سودانی، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکە مووچەی مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ خەرجکراوە، بۆیە ناردنی مووچە بۆ مانگەکانی داهاتوو بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، توانیویانە زۆربەی ئەوکێشانەی لە نێوان بەغدا و هەولێر هەبوون چارەسەر بکرێن.
لەبارەی پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجەوە سودانی دەڵێت، ئەوە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکان، ئەوە دەبێتە هەنگاونان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بە زووترین کاتدا.
|