ئابوری

خانەنشینانی سەربازی مووچەکانیان بۆ نیوە کەمکرایەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە رایگەیاند، مووچەی ژمارەیەک خانەنشینی سەربازی کەمرایەوە بۆ نیوە.

عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا دەڵێت "بەبڕیاری وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی ژمارەیەک ئەفسەری خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ نیوە کەمکراوەتەوە".

دەشڵێت "لە مووچەی مانگی دوودا ئەو خانەنشینانە مووچەکانیان هاوتا دەکرێت و قەرەبوو دەکرێنەوە".

بەوتەی ناوبراو "ئەو 100 هەزار دینارەی لە چەند مانگى رابردوودا وەکو مینحە بە خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى درا بڕدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ خانەنشینێک، جگە لە وارسى خانەنشینان، مووچەکەى لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت".
 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.