ئابوری

سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایەگەیاندووە، دوای تەواوبونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.

15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.