لەعێراقەوە لەبارەی کێشەی مووچەوە، هەرێم شەرمەزارکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
پەرلەمانتارێكی عێراق هەموو شتێک لەسەر رێککەوتنەکەی شاندەکەی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات و بەوتەی ئەو بێت كێشەكانی بەغدا و هەرێم چارەسەرنەكراون و ئەوەی كراوە بۆ ئەم قۆناغەیە و مەرجی پابەندبونی تیادایە.
عادل ركابی، پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "العهد" وتی "كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەرنەكراون، رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی كاتی و لەم قۆناغەدا چارەسەركراوە".
ركابی وتیشی "ئەوەی رێككەوتنی لەسەركراوە مەرجی پابەندبونی تیادایە بەدەقە یاساییەكانی ناو بودجە".
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا "دەقەكانی بودجەی ساڵانی پێشوو هەموویان لەیەك دەچن، وەك ئاماژەیەك بۆ مەرجداری و پابەندبون بە جێبەجێكردنی".
ناوبراو جەختیشكردەوە لەوەی، هەرێم لە ساڵی (2004)وە پابەندنەبووە بە رادەستكردنی داهاتەكانی بە ناوەند، پەرلەمان دەنگی لەسەر بودجە داوە وەك ئەوەی حكومەت ویستویەتی.
عادل رکابی ئەوەشی خستەروو، رۆڵی پەرلەمان لە هەمواركردنی بودجە تەنها دەنگدان بووەو تێپەڕاندنی شورەیی نیە، هەروەك ناڕازیبونیش لە هەمواری بودجە كارێكی رەوایە.
|