پرسە کێشە لەسەرەکە لە عێراق دەنگی لەسەر درا
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەمواری یاسای بودجە پەسەندكرا و بەو پێیەش هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە نها نیوزی راگەیاند "دوای ئەوەی جەلسەی پەرلەمان دەستیپێکرد بەئامادەبوونی 176 ئەندام پەرلەمان، دەنگماندا لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجە".
د. بڕیار رەشید بەم جۆرەیە ئاماژە بە دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجە دەدات:
1- بە پێی یاساکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە.
2- نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەی 60 رۆژ.
3- جیهەتی راوێژکاری تایبەتمەندی نێودەولەتی لە ماوەی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێگەیەک بە جیا دیاری دەکات.
|