ئابوری

تەیف سامی دوو مەرجی بنەبڕی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوو مەرج رادەگەیەنێت و بەگوێرەی زانیارییەکان (هەژماری من) لەدەستی ئەوان بێت. 

بەهۆی ئەوەی تەیف سامی لەدەرەوەی بەغدایە لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بەشدار نییە، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان بێت تێبینیەکانی بریتین لە (ڕەتکردنەوەی ئەو هاوتاکردنەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە مووچەی خانەنشینان کردوویەتی، تەیف سامی وتویەتی؛ دەبێت هاوتاکردنەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێبکرێت، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم وتویەتی "ئێمە لە مانگی حەوتی ساڵی رابردووەوە ئەو پارەیەمان زیادکردوە و دەبێت بەغدا پارەکەمان بداتەوە)".

پەیوەست بە تێبینی دووەمیشەوە، هەربەگوێرەی زانیارییەکان "هەژماری من رادەستی بەغدا بکرێت خۆمان مووچە دەخەینە سەر هەژمارەکان".

بەڵام لەبەرامبەردا ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوێنێ بەتوندی وەڵامی تەیف سامی داوەتەوە و رایگەیاندووە، ئەوان هەژماری من رادەستی بەغدا ناکەن.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردراوە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لەبارەی (هەژماری من) قسەبکات و دوا بڕیار بدرێت.
 
2025-02-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.