ئابوری

هەرێم پارەی تەرخانکراوی بۆ مووچەی ئەمساڵ ئاشکراکردو بەغداش رەتیکردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی میدیای گۆڕان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم و بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەر 13 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی هەرێم بۆ ئەمساڵ خستووەتە بەردەم شاندەکەی عێراق و شاندەکەی فیدڕاڵیش وتویەتی "ئەو پارەیە زۆر زۆرە و ناتوانین".

میدیای بزوتنەوەی گۆڕان لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە "لە گفتوگۆی ئەمرۆی هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا، شاندی هەرێم داوای ئەوەیان کردووە عێراق 13 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی هەرێم دابینبکات بۆ ئەمساڵ".

لەبەرامبەردا شاندی عێراق وتوویانە ئەو پارەیە زۆر زۆرە و ناتوانین دابینکردنی بۆ بکەین و لە پشکی هەرێم زیاترە، بەڵام "دەکرێت مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە بخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق و ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت".

هەر بەگویرە سەرچاوەکەی ئەو میدیایە، لەبەرامبەر ئەو داوایەدا شاندی هەرێم بە توندی دژی ئەو داوایە وەستاونەتەوە و شاندەکە وتوویانە "ئەوە داواکارییە هەرگیز جێبەجێی ناکەین، چونکە سەروەری قەوارەی هەرێم دەخاتە مەترسیەوە".
 
2025-01-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.