ئابوری

بۆ مووچەی مانگی 12 هەرێم زەختێکی گەورە لە بەغدا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

هەرێمی کوردستان دوو پێشنیاز بۆ مووچەی مانگی 12 دەکات و بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی، پێشنیارێکیان ئەوەیە کە بەغدا قەرزێک بدات بە هەرێمی کوردستان.

میدیای پارت بڵاویکردووەتەوە، لەبارەی مووچەی مانگی 12 لە رۆژانی رابردوودا سودانی بە شاندەکانی کوردستانی وتووە قسە و بڕیاری ئەو هەمان قسەی وەزارەتی دارایییە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی 12، کە لە مانگی سێ یان چواری ئەمساڵ چارەسەر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە دوو پێشنیاز دەداتە بەغدا، کە ئەمانەن:

- زیادکردنی بڕە پارەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025.
- وەرگرتنی قەرز لە بەغدا، هەروەها کار بۆ ئەوە دەکرێت تێکەڵ بە بابەتی دیکە نەکرێت.

هەر بەپێی ئەو میدیایە، بڕیارە ئەم پێشنیازانە لە کۆبوونەوەی سبەی هەینی باس بکرێن، هەرچەندە سودانی و وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێن مووچەی مانگی 12 نانێرین، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتان بێ ئومێد نەبووە و هەر هەوڵ دەدات دابینبکرێت.
2025-01-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.