ئابوری

سبەینێ تەیف سامی لە ماڵی فوئاد حوسێن مووچە یەکلایی دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وا بڕیارە سبەینێ شاندی هەرێم بچێتە بەغدا و لەماڵی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ تەیف سامی کۆببنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە بۆ مووچە بدەن.

سێ ئەندامی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندەکە بە میدیایکانیان وت "کۆبوونەوەکە لە ماڵی فوئاد حسێن بەڕێوەدەچێت، بە راشکاوی قسە لەبارەی مووچەی مانگی 12 دەکرێت، داوا لە وەزیری دارایی دەکەن بۆ مووچەی مانگی 12 نووسراو بۆ سودانی بکات، بۆئەوەی بە بڕیارێک کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە".

وتوشیانە "راپۆرتەکەی شاندی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەستی سودانی، هەرێمی کوردستان هەموو داواکاری و تێبینییەکانی عێراق جێبەجێکردووە، هیچ بیانویەک بۆ بەغدا نەماوە".

بەهەمانشێوەیە باس لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت، لەسەر بنەمای ئەو لیستەی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدای کردووە".
 
2025-01-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.