ئابوری

نها زانیاری نەبیستراو لەسەر مووچەی مانگەکانی 12‌و یەکی ئەمساڵ ئاشکرادەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگەکانی 12ـی ساڵی 2024 و یەکێ ئەمساڵ و هەروەها گرفت لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی 2025 لەلایەکی دیکەشەوە لێدوانەکانی تەیف سامی، زانیاری نەبیستراو بۆ نها نیوز دەخاتە روو.

وێڕای ئەوەی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق بە راگەیەندراو وەڵامی یەکتریان دایەوە بۆ مووچەی مانگەکانی 2024 کە لەلایەک بەغدا دەڵێت؛ تەواوی مووچەی مانگەکانیان ناردووە و لەلایەکی دیکەوە هەرێم دەڵێت؛ بە 20 بەڵگەی نوسراوی رایدەگەیەنن کە تەواوی مووچەی مانگەکان نەهاتووە، لەم بێنە و بردەیە چارەنوسی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ و هەمواری بودجەی 2025 نادیارە.

لەبارەی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دارا سێکانیانی، ئەندامی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نها نیوزی وت "مووچەی مانگی یەک هیچ زانیارییەک نییە لەبارەیەوە، بەڵام پێموایە دواجار دەچێتەوەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغدا، ئەویش ئایا هەرێم چۆن تەسفیەی حەسابات لەگەڵ عێراق دەکات، وە تاچەند لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی روودەدات".

سەبارەت بە کێشەی هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2025یش، سێکانیانی ئەوە دەخاتە روو کە بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 دەنگی لەسەر دراوە، هەروەها دەشڵێت "ئەو پڕۆژە هەموارەی کەلە ئەنجومەنی نوێنەرانە تەنیا یەک بڕگەیە کە زۆر باسی لێوەدەکرێت ئەویش ماددەی (12 بڕگەی/ج)ە و باسی تێچووی بڕی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوتە لە 6 دۆلارەوە بەرزبکرێتەوە بۆ 16 دۆلار، لەکاتێکدا ئەویش دوێنێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراو چاوەڕوانی خوێندنەوەی سێیەمین تاوەکو دەنگدانی لەسەر بکرێت، ئەگەر لایەنەکان رێککبەکەون دەنگی لەسەر دەدرێت ئەوکاتەیە هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2025 تێدەپەڕێندرێت".

لەسەر راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کە هەرێمی تۆمەتبارکردووە بەپابەندنەبوونی چەند خاڵیک، ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی بەغدای بە "روون" وەسفکرد کە چەندێک پارە بۆ هەرێم نێردراوە.

دارا سێکانیانی هەر پەیوەست بەو بابەتەوە وتیشی "بەغدا لە راگەیەندراوەکەیدا بڕێک لەو پارەیەشی دیاریکردووە کە زیاتر لە 400 ملیارە بۆ مووچەی مانگی 12".

سەبارەت بەوەی کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە هەرێمی وتووە "بۆ ناردنی مووچەی مانگی 12 لەسەرم بوەستن"، سێکانیانی ئاشکرایکرد کە ئەو وتەی ئەو وەزیرەی لە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمییەوە نەیبیستووە.

"هەموومان دەزانین ئەم کێشانە بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستانە بەپلەی یەکەم وە بیانوهێنانەوە لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدڕاڵەوە، کە گرفت بۆ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دروستبووە، هەرێم نە تەوتینیکرد و نەداهاتی نانەوتیشی رادەستکرد، هەروەها بە رێکوپێکی مووچەی فەرمانبەرانیشی دابەشنەکرد". ئەندامەکەی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق وای وت

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.