تەیف سامی ژێر بەڕەی خستە سەربەڕە
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، عێراق تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی 2024 رەوانە کردووە کە بڕەکەی زیاترە لە 11 ترلیۆن دینار.
دوای کۆبونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بارودۆخی دارایی عێراق و هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی رووبەڕووی پرۆسەی پارەدارکردن و خەرجکردن دەبنەوە بۆ ساڵی 2025.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری دارایی عێراق جەختی کردووەتەوە کە تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 رەوانەکراوە، بەڵام بۆ نەگەیشتووە بە مووچەخۆران ئەوان بەرپرس نین.
بەوتەی تەیف سامی، حکومەتی فیدراڵی بڕی 11 ترلیۆن دیناری وەک مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە، سەرباری ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتییان رادەستی حکومەتی عێراق نەکردووە.
لە کۆتایدا ئەوەش هاتووە، راپۆرتەکانی پێداچوونەوە دەریانخستووە کە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024 زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بووە، بەڵام تەنیا 320 ملیار دینار رادەستکراوە.
|