ئابوری

بەبەڵگە ناردنی پارە لەبەغداوە بۆ مووچەی مانگی 12 ئاشکرابوو

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بە دوو بەڵگە بڵاویکردەوە، هەرێم پارەی مووچەی مانگی 12ی بۆ هاتووە و لەخەڵکی شاردووەتەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریشە لە پێگەی فەرمی خۆی بە دوو نوسراوی فەرمی ئاشکرایکردووە "بەغدا پارەی مووچەی مانگی 12ی بەفەرمی ناردووە, بە دوو گوژمە 441 ملیارو 493 ملیۆن دیناری مووچەی مانگی 12ی ناردووە.
 
نوسیویشیەتی "ئەوەش بەڵگەکانی، کوا پارەی مووچەی مانگی 12؟ بۆ لەخەڵکتان شاردووەتەوە؟".

Open photo

Open photo

20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.