ئابوری

وتەبێژی دارایی هەرێم لەبارەی فەوتانی مووچەی مانگی 12ەوە هاتەدەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئاماژە بەوە دەکات کە دڵنیا نیین مووچەی ئەمساڵ چۆن دەبێت، هەروەها ئاشکراشیکرد بۆ مووچەی مانگی 12 تەیف سامی پێی وتوون "چارەسەری دەکەم، بەڵام یەک تۆز لەسەرم بووەستن".

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی وت "عێراق هەمیشە کێشەی نوێمان بۆ دروستدەکات و دڵنیا نین لەوەی ئەمساڵ پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بێت".

ناوبراو هەواڵی خۆش دەدرکێنێت و کە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەندێک بەڵێنی پێداون.

پەیوەست بە مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووەوە وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکرد "لە بەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی 12وە پێی وتووین؛ چارەسەری دەکەم، بەڵام یەک تۆز لەسەرم بووەستن، کێشەی نەختینەمان هەیە".
 
2025-01-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.