ئابوری

گرفتی مووچە قوڵتر بووەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، چارەنوسی مووچەی مانگی 12 نادیارە و بەبێ تەوتین و رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قووڵتر دەبێتەوە.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی وت "چارەسەرنەكردنی كێشەی رادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی و جێبەجێنەكردنی تەوتین، وا دەكەن كێشەی مووچە لەمە قووڵتر بێتەوە".

وتیشی"ئەگەر تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەكرێت، ئەوا كێشەی دواكەوتنی مووچە لەمساڵیشدا بەردەوام دەبێت و چارەسەر نابێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "وەک فراكسیۆنی یەكێتی سوورین لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و بۆ ئەو مەبەستەش ئیمزای 150 پەرلەمانتارانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانمان رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كردووە.
 
2025-01-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.