ئابوری

دارایی هەرێم: بەغدا نزیکەى 700 ملیار دینارى لە فەرمانبەران بڕیوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا لە پێنج مانگى یەکەمى 2024 لەسەدا حەوت و لە شەش مانگى دووەم لەسەدا 10ـی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ خانەنشینى بڕیوە.

هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی وت "لەکۆى 10 تریلیۆن و 752 ملیار دینار کە تەمویلى مووچە بووە، بەغدا نزیکەى 700 ملیار دینارى بۆ مووچەى خانەنشینى لە فەرمانبەرانى شارستانى و سەربازى بڕیوە، واتا کۆى گشتیى ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکراوە نزیکەی 10 تریلیۆن دینار بووە".

بەوتەی ناوبراو "بەغدا لە پێنج مانگى یەکەمى 2024 مانگانە لەسەدا حەوت و لە شەش مانگى دووەم لەسەدا 10ـی لە مووچەى فەرمانبەران بۆ خانەنشینی بڕیوە".

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستە روو، بەغدا هیچ روونکردنەوەیەکى پێنەداون لە لێبڕینى تەرخانکراوى مووچەى مووچەخۆران.

بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتى دارایى عێراق، بەغدا لە ساڵی 2024ـدا بڕى 10 تریلیۆن و 901 ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە.
 
2025-01-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.