ئابوری

لەدادنوسی سلێمانی سکاڵای جێبەجێنەکردنی تەوتین گەیەندرایە سودانی‌و تەیف سامی

نها نیوز – هەواڵەکان

لە دادنوسی بەكرەجۆوە هۆشداری دەدرێتە محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق  و مەسرور بارزانی، تەیف سامی و ئاوات شێخ جەناب بەهۆی جێبەجێنەكردنی بڕیاری تەوتین.

لە دوو نوسراودا دادنوسی سلێمانی کە واژۆی رەعد رەفعەتی لەسەرە هۆشداری دراوەتەوە هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان، لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە پرسی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

لە دادنوسی بەکرەجۆوە بەم جۆرە نوسراوەکە ئاراستەی هەر چوار لایەنەکە کراوە:
- محەمەد شیاع سودانی ناونیشانی لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
- تەیف سامی محەمەد سكرجی لە ناوچەی حەی ئەلعلومی بەغدا.
- مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی شەقامی 60 مەتری بەرامبەر پاركی سامی عەبدولڕەحمانە.
-ئاوات جەناب نوری لە شەقامی 60 مەتری بەرامبەر پاركی سامی عەبدولڕەحمانە.

Open photo

Open photo

2025-01-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.