بۆ مووچەی مانگی 12 فێڵە ژێربەژێریەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرابوو
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، هەرێم ئەو 441 ملیارەی دیکەی بۆ بێت دەیخاتە بری پڕکرنەوەی مووچەی مانگی 10 و 11 و "دواتریش دەڵێن؛ بەغدا مووچەی مانگی 12ی نەناردوە!
سۆران عومەر، ئەندامی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "هەرێم 35 رۆژ مووچەی مانگی 10 و 11 ی بەبارمتە گرت و دەیەوێت مووچەی مانگی 12 نەدات، بەبێ هیچ هۆکارێک مووچەی مانگی 10ـیان 17 رۆژ دواخست و بە 7 رۆژ دابەشیان کرد، مووچەی مانگی یانزەشیان 18 رۆژ دەست بەسەرا گرت و بڕیارە بە 4 رۆژ دابەشیبکەن".
بەوتەی ناوبراو بێت، هەرێم دەیەوێت ئەو 441 ملیارەی دیکەی بۆ بێت بیخاتە بری پڕکرنەوەی مووچەی مانگی 10 و 11 و "بڵێ؛ بەغدا مووچەی مانگی 12ی نەناردوە!".
سۆران عومەر دەشڵێت "هەرێم وا دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە وەزارەتی دارایی دەڵێ؛ بەناچاری لە داهاتی ناوخۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 10 یان داوە! وەک ئەوەی داهاتی ناوخۆ ماڵی باوکیان بێ!".
|