نها نیوز - هەواڵەکان
رۆژنامەی (ئەلعەرەب) بڵاویکردووەتەوە کە بەهۆی داواكردنی قەرەبوو لەلایەن كۆمپانیا نەوتیەكانەوە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم زەحمەتتر دەبێت و بەمەش پڕۆسەکە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شکستیهێناوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (ئەلعەرەب)، شكستهێنانی پرۆسەی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هیواكانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی لەباربرد بۆ دەرچوون لەو قەیرانە داراییە توندەی بەدرێژایی ئەمساڵ بەرۆكی گرتن و كاریگەرییەكانی رەنگدانەوە قوڵی هەبوو لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتی هاوڵاتییان و توێژێكی بەرفراوان بەدەست ناڕێكی وەرگرتنی مووچەكانیانەوە ناڵاندیان.
ئەوەش هاتووە، هەرێمی كوردستان پێدەنێتە ساڵێكی نوێوە، كە سەختی و ئاڵۆزییەكانی لەسەر هەردوو ئاستی ئابووری و كۆمەڵایەتی كەمتر نابێت لە ساڵی رابردوو، ئەوەش لەكاتێكدایە، كە روبەڕوی فشارێكی توندی هێزە شیعییە دەسەڵاتدارەكان بووەتەوە، بۆ كۆتوبەندكردنی دەسەڵاتەكانی و بەردەوامی پشتبەستنی دارایی بە حكومەتی بەغدا.
ئەلعەرەب ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ئاڵۆزییە دۆخی "فشۆڵی" هەرێم قوڵتردەكاتەوە، لەو سەختیانەی رووبەڕووی بووەتەوە لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە ئەنجامەكانی دەرفەت نادات بە هیچكام لە حزبە ركاربەرەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت، هیچ رێككەوتنێكیش لەنێوان هەردوو حزبە سەرەكییەكە (پارتی و یەكێتی) لە ئارادانیە، بەهۆی ناكۆكییەكان لەسەر پۆستە باڵاكانی حكومەت.
لایخۆیانەوە سەرچاوە عێراقییە ئاگادارەكان لە دۆسیەی نەوت دەڵێن؛ لایەنی كەم (9) كۆمپانیای نەوتیی نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان دەستپێكردووە بەدەستهێنانی قەرەبوی گەورە، بەهۆی ئەو زیانانەی لێیان كەتووەە لە ئاكامی راگرتنی نەوتی هەرێم، كە ئەوەش دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت زۆر ئاڵۆزتر دەكات.
هاوکات، پێشبینیش دەكرێت بەر لەوەی دەسەڵاتدارەكانی عێراق چارەسەری ئاستەنگە سیاسی و یاسایی و تەكنیكیەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بكەن، كۆمپانیاكان سكاڵاكانیان بەرنە بەردەم دادگا نێودەوڵەتیەكان.