ئابوری

فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی بەغدایانکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواری یاسای بودجە فێڵ لە فراکسیۆنە کوردییەکان دەکات و تەوەرەکە لە بەرنامەی کار لادەدەن.

لەوبارەیەوە د.بڕیار رەشید، ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە نها نیوزی وت "وەک فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی جەلسەی ئەمڕۆمان کرد و نیسابمان شکاند".

سەبارەت بە هۆکارەکەی ناوبراو ئاشکرایکرد "چونکە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە لە بەرنامەی کار لادرابوو، بەمەش جەلسەکە هەڵگیراوە بۆ رۆژی شەممە".

ئەمە لەکاتێکدایە، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پێنجشەممەی پەرلەمانی بڵاوكردەوە كە لە چوار بڕگە پێکدەهات و یەكێكیان ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەمە بۆ یاسای بودجەی گشتی.

2024-12-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.