مووچەی مانگی 10 دابەشنەکراوە، دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 12 دەنێرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حكومەتی کاربەڕێکەر رایدەگەیەنێت، هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی 12یان بۆ وەزارەتی دارایی هێناوە و هەفتەی داهاتوو لیستەکە دەنێرین بۆ بەغدا.
هێشتا مووچەی مانگی 10 دابەشنەکراوە و سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کەلە وەزارەت وردبینیی لیستەکان کراوە، یەک دوو شوێن کەموکوڕییان هەیە، بەهۆیەوە "وەزارەت ئاگاداری کردوون چارەسەری کەموکوڕییەکانیان بکەن و ئەمڕۆرڕەوانەی بکەنەوە".
سەرچاوەکە وتیشی "هەفتەی داهاتوو لەدوای 9ی 12وە لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ دارایی فیدڕاڵ دەنێردرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکراشیکرد "پێویستبوو فەرمانگەکان تاوەکو 10ی مانگ لیستی مووچە رەوانەی دارایی بکەن، بەڵام لەسەر داوای دارایی فیدڕاڵ و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی ساڵی 2024، زووتر لیست ئامادە کرا".
|