ئابوری

یەکێتی لە بەغدا ئامانجێکی دیکە دەپێکێت و خەرجی مووچەیان لەسودانی گەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی د. بڕیار ره‌شید ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای خه‌رجكردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیان له‌ سودانی‌ كردووە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ محمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەسەر داوای خۆی له‌سه‌ر دۆخی‌ سوریا میوانداریکرا لە پەرلەمانی بەغدا، فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ داوای خه‌رجكردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیان لێكردووە.

لەوەبارەیەوە د. بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامی‌ پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ بە پەیامنێری نها نیوزی وت "‎له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێممان كرد".

وتیشی "محمەد شیاع سودانی پێی راگەیاندووین کە بەزووترین کات وەڵاممان دەداتەوە".

لایخۆشییەوە غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەهەمان حزب دەڵێت "سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، داوای روونكردنه‌وه‌مان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد".

رونشیکردەوە "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌رله‌مان میوانداری كرا، وه‌ك فراكسیۆن و له‌رێگه‌ی هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای روونكردنه‌وه‌ كرا له‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رباره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی وێڕای بوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به‌ ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم".

وێنەی ئەندامانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

Open photo

2024-12-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.