وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون".
دەشڵێت "بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی پێنج شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024، هاوکاری مانگی(2024/10) دابەش دەکرێت".
|