لەبارەی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی 10 زانیاری شۆکهێنەر ئاشکرا بوو
نها نیوز - هەواڵەکان
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان رایگەیاند "شەوی رابردوو شاندێکی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا، چوونی شاندەکە لەسەر داوای بەغدا بووە و زیاتر پەیوەندی بە چەند بابەتێکی دارایی و پرسی (هەژماری من) و گرێبەستە گرنگ و دڵخۆشکەرەی بانکی بازرگانیی عێراقەوە هەیە.
لەبارەی وردبینیی لیستی مووچە، بەرپرسەکە وتیشی "وردبینیی مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە و چاوەڕوانین ئەمڕۆ وردبینی تەواو بێت و سبەی چوارشەممە تەمویلی مووچە بنێردرێت و ئەو بەڵێنەیان پێ داوین".
|