ئابوری

سودانی لەبارەی تەوتینەوە دوو بڕیاری بەپەلەیدا

نها نیوز - هەواڵەکان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوو بڕیاری له‌باره‌ی تەوتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی حكومی و تایبەت و پارەدان لە فەرمانگەكان ده‌ركرد.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە نوسراوێکدا رایگەیاند "له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی دارایی و ئابووریدا، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی حكومه‌ت ده‌كات، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی كرد، بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی".

هاوکات سودانی بڕیاری داوە بۆ تەوتین كردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی حكومی و راسپاردنی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بانكی ناوه‌ندی عێراق، بۆ به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

محەمەد شیاع سودانی لە نوسراوەکەی نوسینگەکەیەدا ئاماژەی بەوەشداوە "وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری پاره‌دان نه‌ختینه‌ (كاش) بن و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنن له‌ پاره‌دان و مامه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا".

هەر لە بڕیارەکەدا سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتوسیەتی "له‌ڕێگه‌ی پلانێكی یه‌كخراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه‌وه‌ پێش 31ی 12ی 2024 پێشكه‌ش بكرێت، به‌ مه‌رجێك جێبه‌جێكردنی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پلانه‌ تا 1ی 7ی 2025ـه‌وه‌ ئەنجام بدرێت".
 
2024-11-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.