ئابوری

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری یەکلایکەرەوە لەسەر ئەم توێژەی هەرێم دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ لە دانیشتنەکانیدا چەند دۆسیەیەک تاوتوێی دەكات، كە یەكێك لە دۆسییەكان تایبەتە بەمامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگاکە چوار دۆسییە تاوتوێ دەكات، كە یەكێك لە دۆسییەكان تایبەتە بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركوک.

ئاماژە بەوەشكراوە، مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركوك داوای گواستنەوەی راژەكانیان بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی سەرجەم تێچوو و قەرەبووە داراییەكان دەكەن.

هاوکات سكاڵاكە لەلایەن چەند مامۆستایەكی خوێندنی كوردی لە كەركوك لەسەر سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.
2024-10-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.