ئابوری

ئەمڕۆ حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی 9 دابەش دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان
 
بەگوێرەی میدیای پارتی، بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون کە ئەگەر تاوەکو 24 کاتژمێری داهاتوو پارە لە بەغداوە نەنێردرا لەسەر داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بکرێت.
 
میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی نۆ لەبەردەست نییە و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان 314 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر تاوەکو 24 کاتژمێری داهاتوو بڕی ئەو کورتهێنانە نەنێردرا ئەوا لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
 
زانیارییەکانی ئەو میدیایە ئەوەشیان ئاشکراکردووە، لەچەند کاتژمێری داهاتوو پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.
 
2024-10-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.