نها نیوز - هەواڵەکان
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتی رایگەیاند، هه‌ژمارى من لاى ئەوان كۆتاییهاتووه و هه‌موو لیژنه‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یان ناردووەتەوە.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتیمانیی کوردستان دوا قسەی خۆیان لەبارەی پرۆژەی "هەژماری من"ەوە دەکەن و لەلای ئەوان کۆتایی پێدەهێنرێت.
ئەو ئەندامە زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "من خۆم به‌بانكه‌كانم وتووه له‌ڕێگه‌ى پارێزگاى سلێمانیه‌وه پێمان ڕاگه‌یاندوون كه ئه‌و پرسه كۆتاییهاتووه و هه‌موو ئه‌و لیژنانه‌شى بۆ هه‌ژمارى من هاتبوونه سلێمانى، هه‌موییمان ناردنه‌وه".
وتیشی "ته‌واو هه‌ژمارى من لاى ئێمه نه‌ماوه و له‌برى ئه‌وه كار بۆ به‌بانیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین".
رەفعەت عەبدوڵا ئاماژە بەوەش دەکات "هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، چونكه ئه‌و وه‌فدانه‌ى ده‌یاننرێت بۆ به‌غدا، تائێستا لیستى ناوى فه‌رمانبه‌رانیان به‌دروستى نه‌بردووه و نه‌ناردووه بۆ به‌غدا، هه‌رجاره و زیادكردنێك روو ده‌دات له لیسته‌كان".
هەر بەپێی ئەو زانیاریانه‌ى نوێنه‌رانى یه‌كێتیى رایانگەیاندووە، 53 هه‌زار ناو له لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیادكراوه.